باخچە و گوڵ و گوڵزار لە دیكۆری ماڵەكەتدا

باخچە و گوڵ و گوڵزار لە دیكۆری ماڵەكەتدا
هەمیشە باخچە و بۆنی گوڵ و گوڵزار لە هەر شوێنێك بێت، مایەی ئارامی دەروون و حەسانەوە و پشوودانە، كاتێك چاوت بە باخچەیەك، یان شوێنێكی پڕ گوڵ دەكەوێت، یان سەردانی باخچە و پاركێك دەكەیت، ئارەزووت دەبێ ئەو باخچە و پارچەیەك لەو پاركانەت لە نێو ماڵەكەشدا هەبێت، بەڵام خۆ دەتوانی ماڵەكەت هاوشێوەی باخچە و پاركەكان لێبكەیت، تەنیا چەند هەوڵ و كۆششێكی پێویستە و لێرەوە ئاشنایان بە:
دەتوانی هەر پارچەیەكی ماڵەكەت بكەیتە باخچەیەكی بچووك، بە دانانی مەركان و گوڵدان، هەروەها ئەوانەی خانووەكانیان بچووكن، دەتوانی بەشی پێشەوەی ماڵەكەت یان بالكۆنەی قاتی دووەم وەك باخچەیەكی بچووكی لێبكەیت. هەوڵبدە كەرەستەكانت لەو كەرەستانە بێت كە دەچەمێندرێتەوە، بۆ ئەوەی بتوانی كەل و پەلەكانت بچەمێنێتەوە و گوڵ و مەركانەی لەسەر دابنێیت. ئەوانەش خاوەن باخچەی خۆیانن، دەتوانن پەرە بە جوانكردن و دەوڵەمەندكردنی باخچەكەیان بدەن و زیاتر رازاوەی بكەن، چونكە باخچە و گوڵ و گوڵزار، جگە لەوەی دیكۆری ماڵ جوان و رازاوە دەكەن، هەروەها كەشێكی هێمن و فێنكیش دروست دەكەن.
Top