ئایسكرێم و كێك و شیكۆڵاتە بە زێڕ

ئایسكرێم و كێك و شیكۆڵاتە بە زێڕ
لەم كەشە گەرم و هەتاو بەتینەی هاوینەدا، چ لە ئایسكرێمێك، یان مۆتایەكی سارد بەتامتر نییە، چونكە كاتێك نۆشی دەكەیت لە گەرووتەوە تا ناو گەدەت فێنك دەبێـتەوە، ئەی ئەگەر تەنیا ئایسكرێمێكت بۆ بێنن و بڵێن نرخەكەی (1000) دۆلارە، واتە (10) وەرەقەیە، دڵت دێت بیخۆیت؟! گرانی ئەو نرخە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئێستا ئایسكرێم و كێك و شیكۆڵاتەی داپۆشراو بە زێڕ دەركەوتووە، وەك لە هوتێلی (سیراجان پالاس) لە شاری ئیستانبوڵ، جۆرە كێكێك پێشكەش دەكەن و لە هەنجیر و خۆخ دروست كراوە، هەروەها سەرەوەی بە ڤانێلا و كرامێل ئامادەكراوە، سەرەوەشی بە زێڕی عەیار (24) رووپۆشراوە، لە شاری نیویۆریكیش لە چێشتخانەی (كوپ كریستاڵ)، ئایسكرێم بە زێڕ هەیە، كە ئەویش لە ڤانێلای تاهیتی و شیكۆڵاتە و بەرگی زێڕ ئامادە دەكرێت و دەتوانی زێڕەكەش نۆش بكەی و بەبێ ئەوەی زیانی هەبێت. لە شاری ئەتلانتیك لە ویلایەتی نیوجێرسی، چێشتخانەیەك بە ناوی (براونی ئیكسترا)یە، ئەویش جۆرە شیكۆڵاتەیەك ئامادەی میوانانی دەكات، كە لە بندقی ئیتاڵی و زێڕ ئامادە دەكرێت، هەر یەكە لەو كێك و ئایسكرێم و شیكۆڵاتەیە نرخیان بە (1000) دۆلارە.
Top