ئاشنای رێگەی دروستی بۆیە لێدانی نینۆك بە
August 1, 2016
رەنگا و ڕەنگ
بۆیەی كۆن بە جوانی لێی بكەرەوە تا كاریگەری نەبێت لەسەر بۆیەی تازە، هەوڵبدە رۆنی دەست لە دەستەكانت بدەیت و نینۆكت نەرم بكاتەوە و ئامادە بێت بۆ بۆیەكردن، كە ماوەی تەنیا (20) خولەكی پێویستە. سەرەتا بۆیەی ئەساس بە كراوەیی لێبدە، تا وشك دەبێتەوە، چونكە ئەو ئەساسە دەبێتە بناغەی سەرەكی بۆیەكە و لێبوونەوەشی ئاسان نابێت. دوای ئەو بۆیەی ئەساسە بۆ ماوەی (10) خولەك چاوەڕێ بكە تا وشك دەبێتەوە، ئینجا بەشی دووەمی بۆیەكە لە پەنجەكانت بدە، كە خۆت شێواز و نەخشت بۆ هەڵبژاردوون، دواتر پێویستە (15) خولەك چاوەڕێ بكەیت تا بە جوانی وشك دەبێتەوە، ئەو كاتە دەزانی بۆیەكەت چ ئەنجامێكی دەبێت.
