نەبووە و ناشبێت كە مانگی هەنگوینی بە تەنیا بەسەر ببەیت، چونكە سەرەتای ژیانێكی تازەی نێوان هاوسەرانە، لەو مانگەدا هەموو چركە و سات و خەو و خواردنیان وەك هەنگوین دەبێ، بەڵام ئەوەی بەسەر ئەو كچە پاكستانییەدا هات، بەڕێ كردنی مانگی هەنگوینی بوو بە تەنیا، ئەو كچە ناوی (هۆما)یە، دانیشتووی وڵاتی پاكستانە، ئێستا لە بەریتانیا نیشتەجێیە و دوای ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ كوڕێكی وڵاتی خۆی پاكستاندا كرد، بڕیاریان دابوو كە بە یەكەوە مانگی هەنگوینیان لە وڵاتی یۆنان بەسەر ببەن، دوای ئەوەی دەچنە ئەو وڵاتە و بەهۆی كێشەی ڤیزەوە هاوسەری ئەو كچە رەت دەكرێتەوە، ئیدی هۆما، هەر خۆی تەنیا مانگی هەنگوینی لەو وڵاتە بەڕێ كرد، چەندین وێنەی گرتووە كە وەك ئەوەی هاوسەرەكەشی لەگەڵیەتی، لە زۆربەی وێنەكانیش بێزار و نیگەران و چاو بە گریانە.