ماكیاژی بەیانیان لە چەند هەنگاوێكدا
August 1, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- بەر لە پۆشینی جلەكەت، ماكیاژت بكە، چونكە رەنگە هەندێ جار جلی دەرچوون و دەوامت پۆشیوە و كەچی لە كاتی ماكیاژدا، بۆیە و فڵچەی بەردەكەوێت و پیس دەبێت.
- ئاسایی نییە ئەگەر بڕێكی زۆر لە ماكیاژ بەكاربهێنیت، كە شێوەت تێكبدات بۆیە و دەرمانی زۆر بە سەرچاو و رووخسارەوە دەربكەوێت، بەڵكو با ماكیاژەكەت بە سادەیی بێت.
- هەوڵبدە بۆیە و رەنگی هەمەجۆر بەكاربهێنیت، چونكە رەنگەكان لە بەیانیاندا جوانتر و گەشاوەتر دەردەكەون، ئەگەر رەنگیش لە كوڵمەكان و لێوان و مل و بەرۆكت بدەی، جوانتر دەردەكەویت.
- قەڵەمی ونكردن بۆ شاردنەوەی وردە خاڵ و زیپكە بەكاربهێنە، بە تایبەت بۆ ژێر چاوان، كە بەیانیان بەهۆی خەوەوە چرچ و لۆچی پێوە دیار دەبێت.
- رەنگی برۆنزی، بكە بە رەنگی ئەساس كە گەشانەوە بە رووخسارت دەدات، بە تایبەت كاتێك لە هەردوولای دەم وچاوت بە برۆنز رەنگ كرابێت.
- ماسكاراش لە بیر مەكە، كە ئەوەش بە دوو جارەوە لەسەر برژانگەكانت بكە، هەروەها جوانكردنی كولمەكان و برۆ و سووراویش با دواهەنگاوەكانی ماكیاژەكەت بێت.
