دیواریی مەزی بەفرینی لە ژاپۆن

دیواریی مەزی بەفرینی لە ژاپۆن
بەفر، هێمای هێمنی و خۆشی و بزە و خەندە بەسەر لێوانە، كاتێك وردە وردە بەفر دەبارێت هەموو دەڵخۆش دەبین و هیوا دەخوازین كە چۆكێك بكەوێت، تا تێر شەڕە بەفر و جوانی و سپێتی بەفر ببینین، تەنانەت جار جارە لە كوردستان بەفر دەبارێت، هەموو پەرۆشی گەشتی بەفر و شەڕە كەستەكە بەفر دەبین، بۆ ئەوانەی حەزیان بە بەفرە، دەتوانن گەشتێك بۆ وڵاتی ژاپۆن بكەن، لەوێ بەفری راستەقینە دەبینن، كە تا چاویان بڵند دەبێ دەتوانن سەیری چیا بەفرینەكان بكەن، ئەو شوێنە ناوی (یۆكینا ئۆتانی)یە، كە دەكەوێتە باشووری ژاپۆن، بەرزی ئەو چیایە بەفرینە دەگاتە (20) مەتر، كە ئێستا بە (دیوای مەزنی بەفرینی) ناسراوە، ئەو شوێنە دەكەوێتە ناوچەی (تاتیاما كۆرۆبۆ) كە بە درێژایی (90) كیلۆمەترەوە درێژە، ناوەڕاستی ئەو دیوارە بەفرینە چاككراوە و خەڵك دەتوانن بە پێی و ئوتۆمبێل هاتوچۆی تێدا بكەن، ئەو بەفرە زۆرە زیاتر لە مانگی ئاداردا بەرز دەبێتەوە، كە بەفرێكی زۆری لێدەبارێت و تا ئەو كاتەش دەمێنێتەوە.
Top