چارەسەری تیژبوونەوە و سوتانی سەر تاڵەکانی قژ دەکات
July 31, 2016
رەنگا و ڕەنگ
هەموو ئەمانەش دەبێتە هۆی ئەوەی خانمان ناچاربکات قژیان ببڕن و بۆ ئەوەی لەو کێشەیە ڕزگاریان بێت، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کێشەیەک بێ چارەسەر نیە و دەتوانیت لەڕێگەی بەکارهێنانی ئەم جۆرە پێکهاتانەوە خۆت لەو کێشەیە ڕزگار بکەیت.
زەیتی گوێزی هیندی
دوایی ئەوەی قژەکەت دەشۆیت و بە خاولی وشکی دەکەیتەوە، سەر تاڵەکانی قژەکەت بە زەیتی گوێزی هیندی چەور بکە و بەرزی بکەرەوە بیبەستە بۆ ماوەی 30 خولەک، پاشان بە شامپۆ قژەکەت بشۆ و هەفتانە یەکجار ئەم کارە دووبارە بکەرەوە.
ئەڤۆگادۆ
ئەڤۆگادۆ و هێلکە و کەمێک زەیتی زەیتون تێکەڵ بکە، پاشان بیدە لە قژەکەت بۆ ماوەی 20 خولەک و دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
هەنگوین و زەیتی زەیتون
ئەم تێکەڵەیە چارەسەرێکی زۆر گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی قژیان وشکە، لەهەمان کاتدا بریقە دەدات بە قژت، سێ کەوچک زەیتی زەیتون و دوو کەوچک هەنگوین تێکەڵ بکە و بیدە لە قژەکەت بۆ ماوەی 20-30 خولەک دواتر قژەکەت بشۆ بە شامپۆ.
خەندان
