باشترین کیریاتینی سروشتی بۆ قژت

باشترین کیریاتینی سروشتی بۆ قژت
خانمان بەشێوەیەکی گشتی ئارەزووی قژی خاو دەکەن هەندێکجار بەتایبەتی قژ لوولەکان، بێگومان تا چارەسەری سروشتی هەبێت باشترە لە بەکارهێنانی پێکهاتە کیمیایی و ئامێرە گەرمەکان.

شیر هەمیشە باشترین سەرچاوەیە بۆ پێست و قژی مرۆڤ، چونکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڤیتامینات، دەبێتە هۆی بریقەدارکردن و گەشانەوەی قژ و خاوکردنەوەی ئەگەر لەگەڵ چەند پێکهاتەیەکی تردا بەکاربهێنرێت، هەمان ڕۆڵی کیریاتین دەبینێت.

شیر لەگەڵ شەربەتی شیلک و هەنگوین و مۆزدا تێکەڵ بکە، پاشان بیدە لە قژەکەت بۆ ماوەی 20-30 خولەک، دواتر بە شامپۆ بیشۆ و بەلسەمی قژی لێبدە.

دەکرێت چەند دڵۆپێک زەیتی سروشتی تێکەڵ بکەیت تا زیاتر بریقەداربێت، ئەم ئاوێتەیە دەبێتە هۆی نەرم کردن و درێژکردنەوەی قژ و بەهێزکردن و خاوکردنەوەی.

شیر بەهەمان شێوە بۆ پێست سوودی هەیە و دەبێتە هۆی جوانکردن و سەرنجڕاکێشکردن و نوێکردنەوەی خانە مردووەکان، دەتوانیت لەگەڵ شەکر تێکەڵی بکەیت و بیدەیت لە پێست.


خەندان
Top