باشترین کیریاتینی سروشتی بۆ قژت
July 30, 2016
رەنگا و ڕەنگ
شیر هەمیشە باشترین سەرچاوەیە بۆ پێست و قژی مرۆڤ، چونکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڤیتامینات، دەبێتە هۆی بریقەدارکردن و گەشانەوەی قژ و خاوکردنەوەی ئەگەر لەگەڵ چەند پێکهاتەیەکی تردا بەکاربهێنرێت، هەمان ڕۆڵی کیریاتین دەبینێت.
شیر لەگەڵ شەربەتی شیلک و هەنگوین و مۆزدا تێکەڵ بکە، پاشان بیدە لە قژەکەت بۆ ماوەی 20-30 خولەک، دواتر بە شامپۆ بیشۆ و بەلسەمی قژی لێبدە.
دەکرێت چەند دڵۆپێک زەیتی سروشتی تێکەڵ بکەیت تا زیاتر بریقەداربێت، ئەم ئاوێتەیە دەبێتە هۆی نەرم کردن و درێژکردنەوەی قژ و بەهێزکردن و خاوکردنەوەی.
شیر بەهەمان شێوە بۆ پێست سوودی هەیە و دەبێتە هۆی جوانکردن و سەرنجڕاکێشکردن و نوێکردنەوەی خانە مردووەکان، دەتوانیت لەگەڵ شەکر تێکەڵی بکەیت و بیدەیت لە پێست.
خەندان
