گەورەترین خێزانی بەریتانی
July 29, 2016
رەنگا و ڕەنگ
ماڵپەڕی (میرۆر)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، سوو، 41 و نۆیل، 46ساڵن، ئەو ژن و مێردەن، کە خەڵکی بەریتانیان، نانەواخانەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوە دەبەن، ئەم خێزانە 18 منداڵیان ھەبوو، کە بە گەورەترین خێزانی بەریتانیا دادەنرێن، مانگێک لەمەوبەر (فۆیبی) منداڵی ژمارە نۆزدەھەمیان لەدایک بوو.
سوو دەڵێت: "ئێمە پلانی منداڵی بیستەمین ھەیە، کە ئێستا نۆ کوڕ و 10 کچیان ھەیە، ھاوڕێ و کەسە نزیکەکانمان داوامان لێ دەکەن، بیستەم منداڵمان ببێت، بۆ ئەوەی ژمارەی منداڵەکانیان یەکسان بێت".
سوو لە تەمەنی 14 ساڵیدا یەکەم منداڵی، کریس لە دایک بوو، کە ئێستا تەمەنی 27 ساڵە، منداڵەکانی دیکەش ئەمانەن: (سۆفی 22 ساڵ)، (کلۆی 21 ساڵ)، (جاک19 ساڵ)، (دانیاڵ 17 ساڵ)، (لوک 15 ساڵ)، (میلی 14ساڵ)، (کایتی 13ساڵ)، (جەیمس 12 ساڵ)، (ئیلی 11 ساڵ)، (ئەیمی 10 ساڵ)، (جۆش 9 سالڕ)، (ماکس 7 ساڵ)، (تیلی 6 ساڵ)، (ئۆسکار 4 ساڵ)، (کاسپەر 3 ساڵ) و ھاڵیش کە تەمەنیان ساڵ و نیوە.
باسنیوز
