برژانگەکانت درێژ و چڕ دەکات

برژانگەکانت درێژ و چڕ دەکات
بەشێک لە خانمان بایەخ بە جوانی برژانگیان نادەن بە بەراورد بە پارێزگاری کردن لە جوانی قژ و پێستیان، لەکاتێکدا برژانگ یەکێکە لە پێوەرە سەرەکیەکانی جوانی و سەرنجڕاکێشی خانمان.

ئەگەر دەتەوێت ببیتە خاوەن برژانگێکی جوان و درێژ و چڕ، کە جوانی چاوەکانت دەربخات، ئەوا پێویستە ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بیت.

1-کاتێک لە ماڵەوەیت و کاتی خەوە، ئاگاداربە نەخەویت بێ ئەوەی دڵنیا نەبیت لە تەواو لێبوونەوەی ماکیاژە کۆنەکەت و تەواوی ماسکاراکە لە برژانگت بکەرەوە، ئەگەر بە ئاو لێنابێتەوە کارێکی ئاسانە دەتوانیت بە زەیتی سروشتی یان کرێمی ڤازلین لێیبکەیتەوە.

2-داهێنانی برژانگەکانت بە شانە یان فڵچەی تایبەت بە براژانگ، یارمەتیدەرە بۆ چالاککردنی سوڕی خوێنی برژانگەکانت، لەگەڵ بەکارهێنانی زەیتی سروشتی.

3-زەیتی سروشتی وەک گەرچەک باشترین جۆری زەیتە بۆ چڕبوون و درێژکردنەوەی برژانگەکانت، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئی.

4-وازهێنان لە بەکارهێنانی برژانگی دەسکردی، چونکە لەم ساڵانەی دوایدا بۆتە باو بەشێکی زۆری خانمان بەکاریدەهێنن، لەکاتێکدا هۆکارە بۆ زیان گەیاندن بە برژانگ و هەڵوەراندن و بێهێزبوونی.

خەندان
Top