تابلۆ(بیندۆ ئەلتۆفیتی) !

تابلۆ(بیندۆ ئەلتۆفیتی) !
پۆرترێكی نایابی گەورە وێنەكێشی ئیتاڵی (رافاییل)، كە ناوی راستەقینەی خۆی (رافاییلۆ سانزیۆ دەئۆربینۆ)یە، لە ساڵی (1483) لە ئیتاڵیا و لە شاری رۆما لە دایك بووە، یەكێكە لە وێنەكێشە بەناوبانگەكانی ئەوروپا و سەردەمی رێنساس، لە وێنەكانیدا زیاتر بایەخی بە رەواڵەت و لێهاتوویی و شێوەی مرۆڤ داوە، ئەو وێنەیەی لە ساڵی (1515) كێشاوە، كە ئێستا لە گەلەری نیشتیمانی لە واشنتۆنی ئەمریكایە، كە بە قەبارەی (66 *44) سەنتیمەتر كێشراوە، باس لە شێوە و رەواڵەتی مرۆڤ دەكات، لە وێنەكەدا وێنەی كەسێكی كێشاوە بە ناوی (بندۆ ئەلۆفیتی)یە كە كەسێكی رووخساری جوان و سەرەنجڕاكێشە بووە، زیاتر بایەخی بە رەنگی رەش و زەرد داوە، لە ساڵی (1520) كۆچی دوایی كردووە.
Top