جیهانی ئوتۆمبێل و ماشێن، رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو پێشووتر دەچێ و بۆ هەمیشە لە داهێنان ناوەستن، بە تایبەت بەرهەمە تازەكان كە جێگەی سەرنجی مرۆڤن و زۆربەشمان لە پێشكەوتنەكانی ئەو ماشێنانە سەرمەست دەبین، جگە لە پێشكەوتنی ئەو لایەنە، چەندین شێوە و دیزاینی جۆراوجۆری ئوتۆمبێل دەبینین، لەولاشەوە سەیرترین و سەمەرەترین ئوتۆمبێل دروست دەكرێن، كۆمپانییەكی چینی، كۆمەڵێك ئوتۆمبێلی سەیر و سەمەرەی دروست كردوون، كە لە شێوەدا چ لە ئوتۆمبێل ناچن، هەموو ئەوانەش بۆ گاڵتەجاری دروست كراوە، كە وڵاتە پێشكەوتووەكان ئەو ئوتۆمبێلە پێشكەوتووانە دروست دەكەن، وڵاتی چینیش ئەو ئوتۆمبێلە هەزەلایانە دروست دەكات.