مانای خەون - پرد !

مانای خەون  - پرد !
زۆر جار لە خەودا بەسەر پرد و پردی گەورە دەپەڕینەوە و بەسەریدا رێگە دەگرین، لەوانەشە نەزانین مانای چییە ئەگەر لە خەودا بەسەر پرددا بپەڕینەوە، با لێرەوە ئاشنای پرد لە خەودا بین وەك چۆن لە خەوننامەدا باس كراوە، پرد لە خەودا واتا دەرباز بوون و تێپەڕ بوونە بەسەر گرفت و كێشە و ناخۆشیدا، ئەگەر پردێكت لە خەودا بینی هاتە پێشت، واتە بەرەو چارەسەری و دەرچوون لە كێشەكانت دەڕۆی و دوور دەكەویتەوە لە نەهامەتی، ئەگەر بەسەر پردێكدا پەڕیتەوە و هیچت بەسەر نایەت، واتە كارەكانت بە جوانی ئەنجام دەدەیت و بەبێ ئەوەی دووچاری ناخۆشی ببیتەوە، شێوەی پرد لە خەودا، هاوتای شێوە و گەورە و بچووكی كێشە و نەهامەتییە لە راستیدا، ئەوەیان ئەگەر لەسەر پرددا كەوتیتە خوارەوە، یان پردەكە لە ژێرتەوە جووڵایەوە، مانای كێشە و گرفت رووت تێدەكەن.
Top