ھەڵبژاردنی جلوبەرگ یەکێکە لە دڵەڕاوکێکانی ئافرەتان
July 26, 2016
رەنگا و ڕەنگ
بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی، لە دوایین لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، کە ھەر ئافرەتێک شەش مانگ لە ژیانی کاری خۆیدا، سەرقاڵی ھەڵبژاردنی جل و بەرگییەتی، واتە لە ڕۆژێکدا 17 خولەک و ساڵی چوار رۆژ لە نزیک دۆڵابی جل و بەرگیانن.
بەڵام کێشەکە ھەر ئەوە نییە، چونکە ئەو نیگەرانییانەی ھەڵبژاردنی جلی شیاو دڵەڕاوکێ و تووڕەیی دروست دەکات، ئەمەش کاریگەری لەسەر ژیانی ھاوبەش ھەیە و بە گوتەی دوو ھەزار لە ژن و پیاوانە بووەتە ھۆکار تا بە درێژایی ئەو ڕۆژە تووڕە بن.
ئامارەکایش بەمشێوەیەیە:
- لە ھەر پێنج پیاوێک، یەکێک ھێمای بۆ ئەوە کردووە، کە ژنەکەی کاتی ھەڵبژاردنی جل و بەرگ ماڵەوە تێک دەدات.
- لە ھەر 10 ئافرەت، یەکێکیان بەھۆی دوو دڵی (وەسواسی) لە ھەڵبژاردنی پۆشاک، درەنگ دەگاتە سەر کارەکەی.
- لە لێکۆڵینەوەکەشدا ھاتووە کە 21%ی خانمان گوتوویانە: "ئەو ھۆکارە بووەتەتە ھۆی دابڕانمان لە ھاوڕێکانمان".
- یەکێک لە ئەنجامە سەرسوڕھێنەرەکانی لێکۆڵینەوەکە ئەوە بوو، کە لە دۆلابێکدا 152جۆر جلی تێدایە تەنیا 44%ی ئەو جلانە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەکار دەھێنرێن.
باسنیوز
