كێوێكی شـــــــەپۆڵدار !

كێوێكی شـــــــەپۆڵدار !
هەمیشە زانیومانە كە دەریا و ئاو شەپۆڵیان هەبێ، ئەوەش بەهۆی ئەو پاڵەپەستۆیەی لە نێو قووڵایی زەریا و دەریا و رووبارەكانەوە دەردەكەون و ئیدی هێدی هێدی دەبێـتە شەپۆڵێكی بچووك و پاشان گەورە، بەڵام ئەگەر رۆژێك پرسییان ئاخۆ كێو و شاخی شەپۆڵدار هەیە، تووشی سەرسوڕمان مەبە، چونكە كێوێكی گەورەی شێوە شەپۆڵدار هەیە دەكەوێتە ناوچەی (هایدن) لە رۆژئاوای وڵاتی ئوستڕاڵیا، بەرزی ئەو كێوە دەگاتە (14) مەتر و بە درێژایی (110) مەتریش بنارەكانی لە شێوەی شەپۆڵی ئاو و دەریاوەیە. دەگوترێت ئەو شوێنە بۆ (273) ملیار ساڵ دەگەڕێتەوە، لەو كاتەی كە زەوی دروست بووە، لەم شوێنەدا ئاو و هەوای بەهێز هەبووە و كاریگەری ئاو و هەوایەكە وایكردووە كە شێوەی ئەو كێوە شەپۆڵدار بێت، هەندێكی دیكەش نەشارەزایی خۆیان لەو دیاردەیە نیشانداوە كە زانیارییان نییە ئاخۆ ئەو كێوە شەپۆڵدارە چۆن دروست بووە.
Top