دەست و پەنجەت نەرم و ناسک دەکات

دەست و پەنجەت نەرم و ناسک دەکات
ڕەنگە زۆرجار پێستی دەست و پەنجەکانمان وشک و زبر قڵیشاوببن، بەهۆی هەر هۆکارێکەوە بێت، ئایا دەرمانی خراپە یان پاکەرەوەی خراپ یان کەشوهەوا و ئاوی پیسە ئەمە ڕەنگە بگۆڕێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە، بەڵام پێویستە لە ماڵەوە بەم ئاوێتە سروشتیانە و دور لە كرێمە دروستكراوەكان دەست و پەنجەكانمان بپارێزێن لە وشكی و زبری و هەمیشە بە جوانی و ناسكی و نەرمی بیانهێلینەوە.

زەیتی رووەكی سوبێر هاوڕێی پێستی مرۆڤە و باشترین چارەسەرە، چونكە كار لە جوانی و گەشاندنەوەی پێستێكی زبر و قڵیشاو دەكات لە ماوەیەكی خێرادا كاریگەری دەبێت و رۆژانە دووجار بیدە لە پێستی دەست و پەنجەكانت.

چارەسەرێكی سەرەكی وشكبوونی پێست زەیتی گوێزی هیندیە و بەهەمان شێوە دەیپارێزێت لە چرچبوون و دەركەوتنی هێلی پێست و دەستەكانت بە نەرمی ناسكی دەمێننەوە و پێستە مردووەكان زیندوو دەكاتەوە.

شیر پێكهاتەیەكی سروشتی باشە بۆ وشكبوونەوەی پێست، هەفتەی یەکجار بۆ ماوەی 10 خولەك بیدە لە دەست و پەنجەكانت.

یەكێك لە پێكهاتە سەرەكیە باشەكان بۆ وشكبوونەوە هەنگوین و كەرەی كاكاوە، هەر دوو پێكهاتەكە پێكەوە تێكەڵ بكە بۆ ماوەی چەند خولەكێك بیدە لە دەست و پەنجەكانت تا هەمیشە گەشاوەو ئاوریشمی بێت.


خەندان
Top