شێوازی نیو هاف بۆ پرچی خانمان

شێوازی نیو هاف بۆ پرچی خانمان
ئارایشت و تەسریحەكردنی پرچ، هەنگاوێكی رۆژانەیە و پێویستی بە كات و ماندووبوونە، ئەگەرچی هەندێ جار ئارایشتێكی ئاسایی دەكەیت، بەڵام نابێتە جێی سەرنجی كەس و كەسیش دەستخۆشی لە جوانی پرچت ناكات، هەر بۆیە هەر ئافرەتێك ماوە ماوە بە شێوازێك ئارایشتێك دەكەن و قژیان لەسەر ئەو مۆدەوە ئامادە دەكەن. لە مۆدی هاوینەی ئەمساڵدا، جوانترین شێوازی ئارایشتیان دیاری كردووە، كە بریتییە لە شێوازی ئارایشتی (نیو كێك – Half bun)، مۆدێكی سەرنجڕاكێش و ناوازەیە، كە هەموو پرچ خاو دەكرێت و بەشێكی لە ناوەڕاستی سەرەوەی سەر لە شێوەی نیو كێك، یان كێكیكی بچووك دەردەكەوێت و دەبەسترێت، بەشی خوارەوەش بە ئاسایی دێتەخوارەوە، ئەو شێوازە لەگەڵ پرچی درێژ و ناوەند دەگونجێ، بەڵام بۆ قژكورتەكان نەشیاوە. ئەو شێوازە بۆ كاتی دەرچوون و بازاڕ و گەشت دادەنرێت، هەروەها دەكرێ جار جارەش بۆ دەوامی فەرمی و زانكۆدا ببەسترێت، بەڵام بۆ ئاهەنگ و زەماوەند مۆدێكی نەشیاو دەبێت، بۆیە كاتێك نیازی دەرچوون و بازاڕكردنت هەبوو، ئەو شێوازەی نیو كێك گونجاوترین مۆدە.
Top