ئەڵقە و ئەنگوستیلە سەیرەكان

ئەڵقە و ئەنگوستیلە سەیرەكان
ئەگەر دەستەخوشكێكت یان هاوڕێیەكت ئەڵقە، یان ئەنگوستیلەیەكی سەیری لە پەنجە بوو، ئەوەندە بە سەرسامی لێی مەڕوانە و بە ئاسایی وەریبگرە، چونكە مۆدی ئەڵقە و ئەنگوستیلەی تازە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە و ئەوەی ناچێتە مێشكەوە لە شێوە و دیزاینی ئەو ئێكسسوارەوە دروست كراوە. بەم دواییە كۆمپانیایەكی دروستكردنی كەرەستە و ئێكسسواری ئافرەتان بە ناوی (ستیمپۆنك)، مۆدی تازەی ئەڵقە و ئەنگوستیلەی جۆراوجۆری لە ژێر ناوی (ئاوك – OOAK)، بەرهەم هێناوە، كە زۆربەیان لە سەیرترین و ناوازەترین دیكۆر و دیزاین دروست كراون، تەنانەت هەندێكیان مانادار نییە و تەنیا شێوەیەكە، ئەوەی سەیرە لەلایەن گەنجان و بەتایبەی كچانەوە بایەخی تەواوی پێی دراوە و ئەو ئەنگوستیلە و ئەڵقە سەیرانە لە پەنجە دەكەن.
Top