هەنگاوەكانی بەر لە ئاهەنگ و زەماوەند
July 25, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- پاراستنی پێست: هەنگاوێكی گرنگە و لە رۆژانی بەر لە ئاهەنگدا، هەمیشە پارێزگاری لە پێستت بكە، لەو ماوەیەدا مەهێڵە ئەوەندە بەر تیشكی خۆر بكەوێت، هەروەها خۆت لە هەوای وشك و گەرم بپارێزە، لە كاتی دەرچوونی گرنگدا، كرێمی دژە هەتاو بەكاربهێنە، ماسك و مەساجیش بۆ پێستی رووخسار و جەستەت بكە.
- نیگەرانی و دڵەڕاوكێ: دوو هۆكاری گرنگن بۆ شێواندانی جوانیت، بەتایبەت كاتێك لە سەروبەندی هاوسەری و زەماوەنددا دەبیت، ئیدی نیگەرانی و دوودڵی لە زۆر شتدا بۆت دروست دەبێ، خۆشت لە ماندووبوون بپارێزە تا رووخسارت هیلاك دیار نەبێت.
- گرنگیدان بە خۆت: رۆژانە گرنگی بە لەش و لار و رووخسارت بدە، خۆت فەرامۆش مەكە و كرێم و خۆشووشتنی بە خشتە و دیاریكراو ئەنجام بدە، هەمیشە خۆت لە كاریگەری خراپ بە دوور بگرە و خۆت بە كارەكانت خەریك بكە و مەڵێ هیچ شتێكم بە دڵ نییە و نابێ.
- ماكیاژكردن: لەم ماوەیەدا ئەوەندە ماكیاژ مەكە و تا پێستت نەشێوێت و پێستت تەڕ و نەرم بێت و بە دوور بێت لەم هەموو كەرەستەی ماكیاژە. هەوڵبدە زیاتر پێستت سرووشتی بێت و لەو ماوەیە بچێتەوە سەر باری ئاسایی خۆی و دوور بە لە ماددە كیماییەوكانی ماكیاژ.
خواردن و خواردنەوە: لەم ماوەیەدا هەوڵبدە كەسێكی سرووشتی بیت و خاوەن تەندرووستییەكی باش بیت، پێویستە زیاتر سەوزە و میوە بخۆیت و لە خواردنەوە گازی و كهوڵییەكان دووربكەویتەوە. هەروەها چای سەوز زۆر بخۆرەوە، لەو خواردن و خواردنانە بە دوور بە كە ماددەی كافیینی زۆری تێدایە، هەروەها لیمۆ و هەنگوین و بە خواردنێكی گرنگی خۆتی بزانە.
