رووخسار و شــێوەی هاندەرە سەرشێتەكان

رووخسار و شــێوەی هاندەرە سەرشێتەكان
هەست و خۆشی هاندەران لە هەر شوێن و كاتێكدا بن، هەمیشە بە هەموو هێز و هەستیانەوە پاڵپشتی تیم و كەسایەتییە وەرزەشی و هەڵبژاردە و یانەكانیان دەكەن، تەنانەت جگە لەوەی چەندین وڵات دەبڕن تەنیا بۆ هاندان و ئامادەبوونیان لە نێو ستێجەكانی یاریگا و هەندێكیش لە دەرەوە و سەر شەقامەكان بە دیار سات و رووداوەكانی یارییەكان بەسەر دەبەن، ئەوانەی لە نێو یاریگا دەبن، بە جوولە و هاوار و هاندانەكانیان كۆنتڕۆڵی خۆیان لە دەست دەدەن، ئیدی هەموو جۆرە جوولە و كارێك دەكەن، هەندێكی دیكەش سەر و چاو و رووخساریان بە بۆیە و ئارم و لۆگی هەڵبژاردە و یانەكانیان خۆیان جوان و دەڕازێننەوە تا ببنە جێگەی سەرنجی هەمووان، چاوی كامێراكانیش وەك چاودێرێك وێنەی ئەو هاندەرە سەرشێتانە دەگرێت، لە دواترین و سەیرترین سەر و سیمای هاندەرانەوە كە لە پاڵەوانییەتی كۆپا ئەمریكا و یارییەكانی یۆرۆدا دەردەكەوتن، وادیارە رێژە و ژمارەی شێوە سەیر و رووخسارە بۆیەكراوەكانی هاندەرانی كۆپا ئەمریكا لە هاندەرانی یۆرۆ زیاتر و سەیرتر بووە، هەر بۆیەش كۆپا ئەمریكای ئەوجارە، بە كۆپای هاندەرە سەرشێت و رووخسارە سەیرەكان ناسرا.
Top