ئەوەی لەسەر بەکارهێنانی بۆن نەتزانیوە
July 24, 2016
رەنگا و ڕەنگ
1-کاتێک دەتەوێت بۆن بدەیت لە قژت خێرا بۆنەکە مەپرژێنە، چونکە قژەکەت وشک دەکاتەوە، لەپێشدا بۆنەکە بدە لە شانەکەت دواتر بیهێنە بە قژتدا.2-ئەگەر بۆنەکەت کەمی تێدا مابوو، دەتوانیت ئەو بەشە بخەیتە ناو کرێمە تایبەتەکەتەوە دووبارە بەکاریبهێنیتەوە.3-کاتێک بۆن تاقیدەکەیتەوە و دەیدەیت لە مەچەکت، دواتر بۆنەکەت بەدڵ نییە دەتەوێت زوو بڕوات، ئەوا چارەسەری ئاسانە کلێنسی لابەری ماکیاژ بەکاربهێنە.4-کاتێک دەتەوێت بۆنێک هەڵبژێریت، کارتی تایبەتی یان پارچە کارتۆنێک بەکاربهێنە و بۆنەکەی لێبدە، چونکە زیاتر یارمەتیدەرە لە دەرخستنی بۆنەکە بە ڕوونی و زۆرتر پێوەی دەمێنێتەوە.5-کاتێک بۆن هەڵدەبژێریت خێرا لەسەر تەڕی بۆنی مەکە، چاوەڕێبکە تا وشک دەبێتەوە بۆنەکە ڕوونتر دەبێتەوە و وشک دەبێتەوە.6-بۆ ئەوەی بەردەوام بۆنەکە نوێ بکەیتەوە، پێویستە ناکات شوشەی بۆنەکەت لەگەڵ خۆتدا بەریت، پێش دەرچوونت بیدە لە پاکەرەوەی گوێ و لە کیسەیەکی پلاستیکیدا هەڵیبگرە، دواتر لەکاتی پێویستدا بەکاریبهێنە.
7-پێستی وشک بەشێوەیەکی گشتی بۆن ڕەتدەکاتەوە، لەبری ئەوە ڕۆژانە پێش بۆنەکە کرمێک بدە لە پێستەکە دواتر بۆنەکە بەکاربهێنە.8-لەهەر بەشێکی لەشت کە دەتەوێت بۆنەکەت جێگیر بێت، کەمێک ڤازلینی پێش بۆنەکە بەکاربهێنە.9-هەمیشە بۆنەکانت لە جێگەی وشک و ساردا هەڵبگرە، بەو شێوەیە زیاتر پارێزراوە.10-لەدوای خۆشتن خێرا بۆن بەکاربهێنە، چونکە کونیلەکانت کراوە و پاکبوونەتەوە، باشتر بۆنەکە هەڵدەمژێت.
11-کاتێک بۆنەکە دەدەیت لە مەچەکت، هەردوو مەچەکت لەیەک مەخشێنە.
خه ندان
