قژت لە هەڵوەرین ڕزگاردەکات

قژت لە هەڵوەرین ڕزگاردەکات
جەرجیر یەکێکە لە پێکهاتە سەوزەییە بەنرخەکان و سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، جگە لەوەش دژی هەڵوەرینی قژە، دەرمانێکی سيحری بەهێزە ئەگەر لەگەڵ چەند پێکهاتەیەکی تردا تێکەڵی بکەیت و بۆ قژت بەکاریبهێنیت.

هەڵوەرین و کەمبوونەوە و تەنکبوونی قژیش یەکێکە لەو کێشانەی بەشێکی زۆری خانمان پێوەی دەناڵێنن، چونکە قژی درێژ و چڕ جوانترین و سرنجڕاکێشترین شێوازە بۆ خانمان، هەموو خانمێک هیوا دەخوازێت خاوەنی قژێکی جوان و سەرنجڕاکێش و چڕبێت.

شەربەتی جەرجیر دروستبکە، گەڵاکان لە خەڵاتە بدە و کەمێک ئاوی تێبکە، دواتر بیپاڵێوە.
50ملل کحول
100 ملل ئاوی گوڵ
50 ملل لە سرکەی سێو

سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ بکەو بیخەرە شوشەیەکەوە، ئەوەی پێویستە بیدە لە قژەکەت و بەشەکەی تر لە ساردکەرەوەدا هەڵبگرە، پاشان بە نایلۆنێک قژەکەت داپۆشە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، هەفتانە سێجار بەکاریبهێن، لە دوای دوو هەفتە هەست بە گۆڕانکاریەکی گەورە لە قژتدا دەکەیت.


خه ندان
Top