کچێک بەھۆی قژە درێژەکەیەوە ناوبانگ پەیدا دەکا

کچێک بەھۆی قژە درێژەکەیەوە ناوبانگ پەیدا دەکا
کچێکی ئوسترالی لە ساڵی 2004 تا ئێستا، قژی درێژ دەکا، ئێستاش بەم قژە درێژەی ناوبانگێکی زۆری بۆ خۆی پەیدا کردووە.

تریشا ڕێیبیڵت، 31 ساڵ، خەڵکی ئوسترالیایە، لە ساڵی 2004 تا ئێستا، تەنیا یەکجار، ئەویش لە ساڵی 2014 قژی بڕیوە، ئەو کاتەش قژ بڕینەکەی بە ڕێژەیەکی زۆر کەم بوو.

ئێستا قژی تریشا، نزیکەی 120 سانتیمەترە، جگە لەوەی قژی درێژ کردووە، ئێستا قژی بە شێوەی پەلکە زێڕینە بۆیە دەکات، بەمەش شێوەیەکی جیاوازی بە قژی بەخشیوە.

ئەم کچە ئوسترالییە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ھەوادارێکی زۆری ھەیە، ھەر بەھۆی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەوەش، لە جیھاندا ناسرا.


باسنیوز
Top