هەڵەکان برژانگت هەڵدەوەرێنێت

هەڵەکان برژانگت هەڵدەوەرێنێت
برژانگ یەکێک لە جوانترین بشەکانی ڕوخسار یارمەتیدەرە بۆ جوانتر دەرخستنی چاوەکانت، هەر بۆیە پێویستە بایەخی پێبدرێت و خزمەت بکرێت و ئاگاداربیت لە ئەنجامدانی هەندێک هەڵە لەکاتی بەکارهێنانی کەلوپەلەکانی جوانکاری بۆ برژانگت، تا هەڵنەوەرێت و ناشرین نەبێت.
لەکاتی بەکارهێنانی ئامێری برژانگ هەڵگەڕانەوە ئاگاداربە لەوەی پێستەکەی ژێر برژانگت نەگریت.بەشێوازێکی ئارام بە ئامێری برژانگ هەڵگەڕانەوەکە برژانگت بگرە بۆ ماوەی چەند چرکەیەک پاشان بەریبدە.دواتر بە ئامێرەکە نیوەی برژانگەکانت بگرە بەنەرمی بۆ ماوەی چەند چرکەیەک و وازی لێبهێنە.ئەم هەنگاوانە چەند جارێک ئەنجامبدە تا برژانگەکانت بەرز و سەرنجڕاکێش دەرکەون بێ ئەوەی زیانیان پێ بگات.لەپاش کۆتایی هاتنی ئەو هەنگاوە، ماسکارا بدە لە برژانگەکانت، نەک لەپێش بەکارهێنانی ئامێری برژانگ هەڵگەڕانەوە، چونکە زیانێکی زۆر بە برژانگ دەگەیەنێت.
لەگەڵ ئەوەشدا دەکرێت ئەم پێکهاتانە بەکاربهێنیت بۆ درێژکردنەوەی برژانگت:
زەیتی گەرچەک، دەتوانیت بۆ برژانگ و چڕبوونی برۆکانیشت بەکاریبهێنیت، هەر بۆیە شەوانە پێش نوستن بیدە لەبرژانگت، بەماوەیەکی زۆر کەم هەست بەگۆڕانکاری دەکەیت.
زەیتی زەیتون یەکێکی ترە لە زەیتە بەسوودەکان بۆ برژانگ، جگە لەوەی لە پاشماوەکانی ماسکارا پاکیدەکاتەوە.
کرێمی ڤازلینی باش یەکێکە لەو پێکهاتانەی برژانگ درێژ دەکاتەوە، شەوانە پێش نوستنت بەکاریبهێنە بەڵام ڕێگە مەدە بچێتە ناو چاوەکانتەوە.


خه ندان
Top