بەوێنە.. قەلەڕەشێک دەبێتە ھاوڕێی ئافرەتێک
July 21, 2016
رەنگا و ڕەنگ
ڤیکی کینوارد، 29 ساڵ، خەڵکی بەریتانیایە، لە پارێزگای ھۆرشام دەژی، ، دوای ئەوە قەلەڕەشێکی لە مردن ڕزگار کرد، ئێستا بەیەکەوە دەژین.
ڤیکی چاودێری قەلەڕەشەکە دەکات، دوای بەربوونەوەی قەلە رەشەکە لە ھێلانەکەیدا، بۆیە دوای چاک بوونەوەی قەلەرەشەکە ماڵەکەی ڤیکی جێ نەھێشتووە.
ڤیکی ناوی لە قەلەڕەشەکەی ناوە (فاگین)، ئەو قەلەڕەشەش، بەردەوام وەکو سێبەر بۆ ھەر شوێنێک بچێت لەگەڵیدایە.
قەلەڕەشەکە یارمەتییەکی باشی ڤیکی دەدات، چونکە ڕێگا نادات مێروولە و ھەنگ و جاڵجالۆکە لە ماڵەکەی نزیک ببنەوە.
باسنیوز
