كاتێك ماسكارا وشك بوو دەبێ چی بكەین؟
July 21, 2016
رەنگا و ڕەنگ
تەنانەت ئەگەر ئێوە زۆر بە شێوەی پیشەییش نەتوانن ماکیاژ بكەن، بەڵام دەبێ بۆ ماکیاژی چاو لە ماسكارا كەڵك وەربگرن.
ماسكارا لەڕووی جۆرەوە زۆرن، هەندێك برژانگ درێژتر و هەندێك پڕتری دەكەن. تەنانەت لەڕووی رەنگیشەوە ماسكاراكان جۆراوجۆر بوون. لەبەرئەوەی ماسكارا پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ چاو هەیە، دەبێ لە جۆری ماركە و بە چۆنیەتیی زۆر باش هەڵبژێردرێت و پارەی باشی بۆ تەرخان بكەن.
هەموو ماسكارایەك پاش 3 تا 4 مانگ بەكارهێنان بەرەبەرە وشك دەبێ و ناتوانین بە باشی كەڵكیان لێ وەربگرن، كەواتە ماسكارایەك كە تازە كڕیوتانە و زۆر بەكار نەهاتووە وشك بووەتەوە. چی بكەین تا بتوانین دووبارە بەكاری بێنینەوە، بۆ ئەمە دوو ڕێگە هەیە:
یەكەم ڕێگە: یەكەم شێوازی دووبارە بەكارخستنەوەی ئەو دڵۆپانەن كەلە چاو دەكرێن. پێویستە 2 تا 3 دڵۆپە بكەنە نێو ماسكاراكە و جوان بیشڵەقێنن.
دووەم ڕێگە: بۆ شێوازی دووەم بۆ چارەسەریی وشكبوونی ماسكارا دەتوانن لە ڕۆنی زەیتوون كەڵك وەربگرن. ئەویش پێویستە 2 تا 3 دڵۆپ ڕۆن زەیتوون بكرێتە نێو ماسكاراكە و جوان بیشڵەقێنن، ڕۆن زەیتوون خۆی یەكێك لە باشترین بەهێزكەرەوەكانی برژانگە.
باسنیوز
