پێش ماکیاژکردن ئەم هەنگاوانە لە بیرمەکە
July 20, 2016
رەنگا و ڕەنگ
1-دەموچاوت بە ئاوی سارد بشۆ و بەجوانی پاکیبکەرەوە، چونکە ماکیاژ لەسەر پێستی پاکوخاوێن جوانتر و سەرنجڕاکێشتر دەردەکەوێت، ئاوی سارد کونیلەکان دادەخات.
2-پاکژکرنەوەی پێست هەفتانە دووجار زۆر پێویستە، بۆ لابردنی خانە مردووەکان و زیندوکردنەوەی پێستەکەت بە پاکەرەوەی تایبەت و گونجاو بۆ پێستی تۆ، چونکە یارمەتیدەرە بۆ جێگیربوون و جوانتر دەرخستنی کرێمی ئەساسەکە بە دەموچاوتەوە.
3-بەکارهێنانی ئاوی گوڵ پێش ماکیاژ، چونکە یارمەتیدەرە بۆ مانەوەی شێداری پێست و دەرخستنی ماکیاژەکەت بەشێوازێکی زیندوو و سروشتی.
4-بەکارهێنانی پرایمەرێکی گونجاو بۆ پێست پێش ماکیاژکردن، چونکە پرایمەرەکە یارمەتی پێست دەدات کونیلەکانی داخراو بێت و نەرم و ساف و سروشتی دەریدەخات، یاخود پێش 10 خولەک بەکارهێنانی کرێمی تایبەت بە ڕێکخستنی دەموچاوت زۆر باش دەبێت ئەگەر بەکاریبهێنیت.
خه ندان
