هاتنی وەرزی هاوین گۆڕانکاری بەسەر مۆدێل و ستایلی جلوبەرگ و کەلوپەلەکانماندا هێناوە، زەمیلەش کە لە پێکهاتەیەکەی تایبەت دروست دەکرێت یەکێکە لە جوانترین و گونجاوترین ستایلەکانی هاوین کە لە شێوەی جانتا دروست دەکرێت خانمان زیاتر بۆ گەشت و چوونە سەر دەریا و سەیرانەکانیان بەکاردێنن مەرج نیە ئەم شێوازە جانتایە بە ئامادەکراوی بیکڕیت دەتوانیت، خودی خۆت بە سەلیقە و وریایی و زیرەکی خۆت زەمیلەکە بگۆڕیت بۆ جانتا و بیڕازێنیتەوە بە کەلوپەل و ماددەی جوانکاری و جیاواز، ئەم شێوازە جانتایانە شێوازێکی شیک و ناسک و سەرنجڕاکێشت پێدەبەخشێت.
خه ندان