بەراورد بە قەبارە و بچووكییەكەی بەهێزترین و پێشكەوتووترین كامێرا و میكانیزمی بینایی لە گەردووندا بریتییە لە چاوەكانت! لە هەردوو چاوتدا بە نزیكەی 300 ملیۆن مولولەی خوێن بوونیان هەیە، لەگەڵ ژمارەیەكی ئێجگار زۆر هەستەوەر، لە چاوەكانتدا خێراترین سیستەمی تەركیزكردن هەیە، لە چەند چركەیەكدا چاوت هەزاران وێنە و ڤیدیۆ تۆمار دەكات. ئەگەر چاوی مرۆڤ كامێرایەكی ژمارەیی بێت، ئەوە تایبەتمەندیەكانی بەم شێوەیە دەبوو: ووردی : 576 مێگاپێكسڵ، 324،000،000 پێكسڵ. تێكڕای گواستنەوەی زانیاری: 500000 بتە لە چركەیەكدا بەبێ رەنگ وە بە رەنگیشەوە 600000 بتە لە چركەیەكدا، هاوێنە : 16 - 24 ملم، درێژی تیشكۆی: 22 - 35 ملم، رووبەری رەنگەكان : 3D - RGB. هاوسنەگی سپی: خودكارانە و ئۆتۆماتیكە. هەستیاری رەنگەكان : 10 - 12 ملیۆن رەنگ. مەودای رەنگەكان : 340 - 780 نانۆمەترە. تێكڕای نوێگەری: بینینی پوخت،كواڵیتی وردی تێلیسكۆپــی، بینینی چواردەور : ووردیەكی ئێجگار بەرز، گەر چاوت كامێرایەكی ئاسایی بووایە ئەوا نرخی تێچووی بە هەموو تایبەتمەندیەكانەوە دەگەیشتە 35،268،799 دۆلار! بیریشت نەچێ بە پێی زانست چاوی مرۆڤ دەتوانێ جووڵەیەك هەست پێ بكات تا خێرایی 1000 فرەیم لە چركەیەكدا!