تەسبیحێكی زەبەلاح تەمەنی 700 ساڵە
July 20, 2016
رەنگا و ڕەنگ
بەپێی رۆژنامەی (دەیلی سەباح)ی توركی، تەسبیحەكە لەناو مزگەوتی (سیفاسی خاتون)ی مێژووییدایە لە شارۆچكەی دەوالی لەشاری قەیسەر لە ناوەڕاستی توركیا.
درێژی تەسبیحەكە 13 مەترە و كێشەكەی 5 كیلۆگرامەو لە هەزار و 111 دەنك پێكهاتووە، دەنكەكانی تەسبیحەكە لەدرەختی ئەندێز(عەرعەر) كە لە شام و توركیا زۆرە دروستكراوەو خەسڵەتێكی ئەوەیە كە خۆڵ لەخۆناگرێتو بۆگەن ناكات.
ئەقتای ئەشچی، ئیمامی مزگەوتی سیفاسی خاتون دەڵێت: وێڕای تێپەڕبوونی سەدان ساڵ، تەسبیحەكە هیچ گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووەو پیس نەبووە و بۆنی نەكردووە.
خه ندان
