تەسبیحێكی زەبەلاح تەمەنی 700 ساڵە

تەسبیحێكی زەبەلاح تەمەنی 700 ساڵە
تەسبیحێكی زەبەلاح كە میژووەكەی بۆ سەردەمی سەلجوقییەكان دەگەڕێتەوەو تەمەنی زیاتر لە 700 ساڵە، لەشاری قەیسەری توركیا نوێژخوێنان بەلای خۆیدا رادەكێشێت، بەتایبەتیش لەمانگی رەمەزاندا.

بەپێی رۆژنامەی (دەیلی سەباح)ی توركی، تەسبیحەكە لەناو مزگەوتی (سیفاسی خاتون)ی مێژووییدایە لە شارۆچكەی دەوالی لەشاری قەیسەر لە ناوەڕاستی توركیا.

درێژی تەسبیحەكە 13 مەترە و كێشەكەی 5 كیلۆگرامەو لە هەزار و 111 دەنك پێكهاتووە، دەنكەكانی تەسبیحەكە لەدرەختی ئەندێز(عەرعەر) كە لە شام و توركیا زۆرە دروستكراوە‌و خەسڵەتێكی ئەوەیە كە خۆڵ لەخۆناگرێت‌و بۆگەن ناكات.

ئەقتای ئەشچی، ئیمامی مزگەوتی سیفاسی خاتون دەڵێت: وێڕای تێپەڕبوونی سەدان ساڵ، تەسبیحەكە هیچ گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووەو پیس نەبووە و بۆنی نەكردووە.


خه ندان
Top