زیانەکانی پێڵاوی پاژنە بەرز بزانە
July 20, 2016
رەنگا و ڕەنگ
پێڵاوی پاژنە بەرز، ئەو پێڵاوەیە کە لە پێنج سانتیمەتر بەرزتر بێت، ئەو پێڵاوانەش چەندین زیان بە تەندروستیی خانمان دەگەیەنێت، کە ئەمانیش بریتین لە:
- پەستانێکی زۆر بۆ کڵاوی ئەژنۆ دێنێت کە لە کۆتایی دەگاتە لەجێچوونی بڕبڕەکانی پشت.
- تەنانەت وەستان لەسەر پێڵاوی پاژنە بەرز، ھۆکاری گرژبوونی ماسولکەکانە و بە زۆر زوو ھەست بە ماندووبوون دەکەیت.
- خواربوونی بڕبڕەکانی پشت، یەکێکی دیکەیە لەو نەخۆشییانەی کە بەھۆی لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز تووشی خانمان دەبێت.
- لەپێکردنی پێڵاوی پاژنە بەرز بۆ ماوەیەکی زۆر دەمارەکانی پووز گرژ دەکات.
باسنیوز
