دار و بار، سامانێكی سرووشتی و بەسوودە بۆ مرۆڤ، كەچی زۆربەی مرۆڤەكان بایەخ بە رووەك و گژ و گیا نادەن، ئەوەتا زۆربەی جار، دەكەوینە بەر بڕینەوە دارەكان، بەهۆی ئەوەی كە شوێنێكی لە نێو ماڵدا یان لە باخچەدا گرتووە، گرنگە بتوانین ئەو سامانە سرووشتییە پەرە پێبدەین و تا چەند زیاتر بێت، ئەوەندە سوودی بۆ ژیان و پاككردنەوەی ژینگە دەبێ، ئەوەتا ئەندازیارێكی بەریتانی بە ناوی (پاتریك وۆنگ)، كە كاری دروست كردنی خانووی تایبەت و لە بواری ئەندازیاری شارستانیدا لێهاتووە، لە یەكێك لە جوانترین كارەكانی، دروست كردنی ئەو (12) خانووەیە، كە لە نێو هەموو ئەو خانووانەدا، داری گەورە و زەبەڵاح دەبینرێن، دوای ئەوەی ئەو بیرۆكەیەی بۆ هات، كە ئەگەر نەخشی خانووێك كەوتە سەر دارێك، ئەوە دارەكە نەبڕێتەوە و بەڵكو لە ئەندازەی دارەكە خانووەكە نەخشە بكێشێت، هەر بۆیە تا ئێستا (12) خانووی لەم جۆرە دروست كردووە، كە تەنیا دارەكە نەبڕێتەوە !
خه ندان