گەورەترین تراكتۆری كشتوكاڵی

گەورەترین تراكتۆری كشتوكاڵی
(برایانی رۆس – رۆس برازەرس)، ئەو كۆمەڵە جووتیارە بوون كە لە ساڵانی حەفتانەكانەوە خەریكی كاری كشتوكاڵی بوون، ئەوان لە ناوچەی (ئۆلد ریڤیەز) لە شاری كالیفۆرنیای ئەمریكی خاوەن هەزاران دۆنم زەوی كشتوكاڵین، هەر بۆیە لە وەرزی كێڵان و دروێنەی بەروبوومەكانیان كاتێكی زۆریان پێدەچوو، كاتێك بە ئامێرە ئاسایی و سادەكانی كشتوكاڵی كارەكانیان دەكرد، هەر بۆیە داوایان لە ئەندازیارانی ئەو وڵاتە كرد كە ئامێری بەهێزتر و گەورەتریان بۆ دروست بكەن، هەر یەكە لە ئەندازیاران (رۆبێرت ویلیامز و كیت ریچارد) بەهانایان هاتن و توانییان گەورەترین تراكتۆر دروست بكەن، ئەو جۆرە تراكتۆرە لە ساڵی (1977) دروستكراوە و كێشی نزیكەی (45) تەن دەبێت، كە(20) ئەوەندەی تراكتۆری ئاسایی گەورەترە، هێزی توانای ماشێنەكەی دەگاتە (600) ئەسپ، تا ئێستاش ئەو تراكتۆرە كار دەكات، هەر بۆیە چەندین كۆمپانیای دیكەی ئەوروپی وەك (جۆن دێر) لاسایی دروستكردنی ئەو جۆرە تراكتۆرەیان كردۆتەوە و چەندانی دیكەشی لەسەر هەمان هێز و قەبارەدا دروست كراون.
Top