سێلفی كۆمپیوتەر و لاپتۆپ

سێلفی كۆمپیوتەر و لاپتۆپ
جاران ئەگەر كەسێك كامێرایەكی وێنەگرتنی لەلابووایە داوای لە كەسێك دەكرد كە وێنەی بگرێت، ئەوەش جێگەی بێزاری هەردوولایان بوو، كە خاوەن كامێرایەكە بە دڵی ئەو وێنەی نەدەگیرا و ئەو كەسەی وێنەگرتنەكەی پێی رادەسپێدرا، ئەویش لە دەست كەسەكە و وێنەگرتن بێزار دەبوو، دوای پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا ئیدی دیاردەی (سێلفی - Selfie) دەركەوت، ئەوەش واتە كەسێك وێنەی خۆی بە خۆی بگرێت، دواتر ئەو بیرۆكەیە دەوڵمەندتر كرا، ئەویش بە دروستكردنی داری سێلفی كە بە (Selfie Stick)، ناسراوە، ئەو دیاردەیە هەر بەوەش ناوەستێت، ئەوەتا داری سێلفی كۆمپیوتەر و لاپتۆپیش دەركەوت، كە ئەوانەی ئیش و كارەكانیان لە سەر كۆمپیوتەر و لاپتۆپ رایی دەكەن، ئەوانیش دەتوانن ئامێرەكانیان بە داری ستیكی سێلفیەوە بكەن و وێنەیەكی كەسی، یان سێلفی بگرن، وەك لە وێنەكاندا دەبینن چۆن لاپتۆپێكیان بەرز كردۆتەوە و وێنەی خۆیان دەگرن.
Top