جلەكەت گوزارشت لە ناخت دەكات
July 19, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- كلاسیكی: بۆ ئەوانەیە كە جلی كلاسیك لەبەر دەكەن، زیاتر لە رەنگەكانی سادە و رەش، هەروەها رەنگی جلەكانیان تاك رەنگە، ئەو كەسانە هێمن و لەسەرخۆن.
- دووبارە: ئەوانەی جلی دووبارە و بۆ ماوە ماوە لەبەر دەكەن، یان هەمان ستایلی دووبارە پەیڕەو دەكەنەوە، ئەوانە كەسانێكن حەز بە گۆڕانكاری ناكەن و بە ژیانیان رەزامەندن.
- نوێكاری: ئەو كەسانی كە هەمیشە جلی مۆدە و تازە لەبەر دەكەن و هەڵدەبژێرن، كە زیاتریش رەنگی كراوە و زەق هەڵدەبژێرن، ئەوانە حەز بە تازەگەری و خۆدەرخستن دەكەن.
- داهاتوو: كەسانێكن جلی شیك و بە مۆدە و رێكخستنەوە هەڵدەبژێرن، كە كەسانی جددی و راستگۆن لە ژیان، هەمیشە كارەكانی دووبارە نین و تازەن.
- سادە: ئەوانەی جلی سادە و رەنگی سادە هەڵدەبژێرن، متمانەیان بە خۆیانە و هەست بەوە ناكەن كە بە جلێك بەرەو پێشتر بچن، یان جوانییان گۆڕانكاری بەسەردا بێت.
