كچە جمك و هاوشێوە و پاڵەوانەكان

كچە جمك و هاوشێوە و پاڵەوانەكان
ماوەیەكە (3) كچە جمك و قژ زەرد و هاوشێوە، تەواوی میدیاكانی جیهانیان سەرقاڵ كردووە، بەتایبەت لاپەڕەكانی وەرزشی و هەواڵی ئۆلۆمپیاد كە وا بڕیارە مانگی داهاتوو لە شاری ریۆدی جانێریۆ ساز بكرێت، ئەو سێ كچە جمكە پاڵێوراوانی وڵاتی (ئیستوانیا)ن، جگە لەوەی جمك و هاوشێوەن، هەروەها هەر سێیانیان بەشداری یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدانی ئۆلۆمپیاد دەكەن، ناویان (لیلی و لینا و لالی)یە، تیمێكیان پێكهێناوە و لە ژێر ناوی (تیریۆ – Trio)، واتە باڵندە ورد و بچووكەكان، ئەمەش دەبێتە یەكەم حاڵەتی لەم جۆرە كە سێ خوشكی جمك و هاوشێوە بەشداری یارییەكانی ئۆلۆمپیاد بكەن.
Top