شێوازی رووخسار و لەش و لاری مرۆڤ لە داهاتوودا

شێوازی رووخسار و لەش و لاری مرۆڤ لە داهاتوودا
شێوازی جلوبەرگ و رووخساری مرۆڤی جاران وەكو ئێستا نەبوون، ماوە ماوە گۆڕانكاری بەسەردا دێ، ئەگەر نموونەی تاتوو وەربگرین، كە چەند ساڵێكە دەركەوتووە و جاران ئەو دیاردە نەبوو، ئەو دەردەكەوێ كە لە پێشبینی كەسدا نەبوو ئەو جۆرە نەخشە لەسەر جەستە و لەش و لاری مرۆڤ هەبێت. هەر بۆیە وێنەگر و نەخشكارێك بە ناوی (عەدنان سەفەدی) لە ویلایەتی لۆس ئەنجلیۆسی ئەمریكی، پێشبێنییەكی سەیری بۆ داهاتووی مرۆڤ بە وێنەوە دەرخستووە، وێنەكانیش گوزارشت لە رەنگكردنی جەستەی مرۆڤ دەكات، كە هاوشێوەی تاتووە، بەڵام شێوازێكی دیكەی هەیە. ئەو نەخشكارییەی داهاتوو بریتی دەبێت لەوەی كە مرۆڤی ئەو كاتە جەستەیان بە چەندین رەنگی جۆراوجۆر بۆیە بكەن و لە نێو شوێنی گشتیدا بەرچاو بكەون، ئەو شێوازە تازەیە لە ژێر ناوی مۆدی (ماركەر- Marker)ـە و ئەو جۆرە بۆیەكردنەش بە ئاسانی لادەچێت، نەوەك وەك تاتوو كە پێویستی بە نەشتەگەری هەبێت.
Top