هەنگاو و رێنمایی تا ببیتە شۆخ و شەنگێك

هەنگاو و رێنمایی تا ببیتە شۆخ و شەنگێك
كچان و خانمان هەمیشە دەیانەوێ شۆخ و شەنگ بن، ئەوەش پێویستی بە كۆمەڵێك هەوڵ و هەنگاو هەن، رەنگە هەندێ لەو هەنگاوانەش سادە و ساكار بن، بەڵام زۆربەی ئافرەتان پێوەی نەزانن، تا چەند بتوانی گرنگی بە جەستە و لەش و لارت بدەیت، ئەوەندە بەرچاوتر و جوانتر لە دەروونی خۆت و بەرچاوی خەڵكەوە جوانتر دەردەكەویت، تۆش ئەگەر دەتەوێ چەند رێنماییەك جێبەجێ بكەیت و پاشانیش لە كۆمەڵە هەنگاوێكدا ببیتە خانمێكی سەرەنجڕاكێش و شۆخ، ئەوانەی خوارەوە پەیرەو بكە :
- گرفتی چرچ و لۆچی پێست : ئەوانەی هەست دەكەن كە پێستی رووخساریان بە دڵیان نییە، بەهۆی بوونی كۆمەڵێك چرچ و لۆچیدا، كە ئەوەش چەكێكە دژی جوانی دەوەستێتەوە، خانمانیش دەتوانن بەسەر ئەو كێشەیەدا زاڵ بن كە چارەسەری گیراوەی سرووشتی و دەرمانی تەندرووستی تایبەتمەند.
- گرنگی بە رەنگ و پاكی پێستت بدە : لایەنێكی دیكەی جوانیتە، كاتێك پێستێكی نەرم و نیان و سپی وەك بەفرت دەبێ، دەبیتە جێگەی سەرسامی هەموو ئەوانەی لە دەوروبەرتدان، بۆ ئەوەش دەتوانی پێستت بە پاكی رابگریت و بە بەردەوامی كرێم و لۆشەنی پێست بەكاربهێنیت.
- نینۆكەكانت با وەك شووشە بن : پێویستە نینۆكی دەست و پێیت جوان و بەبریقە و وەك شووشە بن، بۆ ئەو هەنگاوەش پێویستت بە گیراوەی ئاوی لیمۆ دەبێ و كە نینۆكەكانت بخەیتە ناوی و بەم چەشنە نینۆكەكانت وەك شووشە دەبن.
- لێوت جوانی رووخسارتە : ئەگەرچی چاوەكانیش جوانن، بەڵام جوانی لێو چی لە جوانی چاو كەمتر نییە، دەتوانی بە رۆنی زەیتوون یان نەعناع، لێوت بپاریزیت لە شەق و قلێشە بوون، هەروەها ناسك و نەرمیش بن.
- هەندێ لە خانمان حەز بە ماكیاژی تۆخەوە دەكەن، كە ئەوەش هەمیشە هەنگاوێكی نەشیاوە لە جوانیدا، چونكە تا ماكیاژ كاڵ و كەم بێ، زیاتر جوانتر و سەرەنجڕاكێشتر دەبێت، تەنانەت پاككردنەوەی ماكیاژی تۆخ ماندووبوونێكی زۆری دەوێ و هەنگاوێكی نەشیاوە بۆ جوانیت.
- چارەسەری وردە خاڵ و پەڵەی رەش : لەم وەرزەدا كە چاكترین وەرزە بۆ چارەسەری ئەو گرفتانەدا، كە بە چەند هەنگاوێك دەتوانی بەسەر ئەو وردە خاڵ و پەڵانەی لە ژێر چاودا پەیدا دەبن، چارەسەریان بكەیت.
- قلێشە و رەق بوونی دەست و پێ : ئەوانەش شێوە و جەستەت نەشیاو دەكەن، بتوانە ئەو گرفتانە چارەسەر بكەیت و بە تایبەت قلێشە و رەق بوونی پاژنە پێی و دەست، كە ئەوەش دەبێ شەوانە بە كرێم و رۆن و فازلین چەوری بكەیت، لەگەڵ ئەوەشدا گۆرەوی پەموو لەپێ بكەیت بۆ پاراستنی پێستی پێ.
Top