کەلوپەلەکانی ماکیاژت بە باشترین ڕێگا پاکبکەرەوە

کەلوپەلەکانی ماکیاژت بە باشترین ڕێگا پاکبکەرەوە
گومانی تێدانیە خانمان بەردەوام کەلوپەلی ماکیاژ بەکاردەهێنن، بۆ ڕێکخستن و بڵاوکردنەوەی کرێم و ئەو ماکیاژانەی بەکاریدەهێنن، تا بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و جوان دەرکەون.

پێویستە خانمان ئاگاداری ئەوەبن کە ئەو کەلوپەلانەی بەکاریدەهێنن دەبێت پاکبکرێتەوە ڕۆژانە یان هەفتانە، چونکە هۆکارێکە بۆ نیشتنی میکرۆب و بەکتریا لەسەری بەهۆی پیسی هەواوە، دواجار گواستنەوەی بۆ سەر ڕوخساری تۆ، ئەگەر کەسێک زۆر هەستیار بێت ڕەنگە تووشی نەخۆشیەکانی پێستی بکات وەک دەرکەوتنی زیپکە و هەوکردن و پەڵە.

لایەنی کەم ئەگەر ڕۆژانە نەتوانیت ئەو کارە بکەیت، ئەوا دەتوانیت هەفتانە یەکجار پاکیبکەیتەوە، بێگومان ڕێگاکانی پاکردنەوەش بە دوو هەنگاو دەبێت، یەکەمیان شتنی بە ئاو دووەمیان کرداری پاکژکردنەوەیەتی بە پێکهاتەی تایبەت.

ئەو فڵچەیە یان ئەو ئیسفەنجەی بۆ بڵاوکردنەوەی کرێمەکەت بەکاریدەهێنیت لەگەڵ فڵچەی پاودەر و سەر ڕوومەتەکانت، پێویستە هەموو هەفتەیەک یەکجار پاکبکرێتەوە، بەڵام فڵچەی و کەلوپەلەکانی ماکیاژی چاو پێویستی بەوەیە بەردەوام پاکبکرێتەوە، بەلایەنی کەمەوە سێ ڕۆژ جارێک، چونکە چاو هەستیارترە لە بەشەکانی دیکە.

بۆ پاککردنەوەیان شامپۆی منداڵ بەکاربهێنە، چونکە پێکهاتەی کیمیایی تێدانیە، کەوچکێک شامپۆ لەگەڵ کەمێک ئاوی شلەتێن تێکەڵ بکە، دانە بە دانە کەلوپەلەکانی پێ بشۆ، دواتر کەمێک فڵچەکان لە ئاودا بهێڵەڕەوە بۆ ماوەی چەند خولەکێک.

جگە لە شامپۆی منداڵان دەتوانیت سرکە و ئاو بەکاربهێنیت بۆ پاککردنەوەیان، بەڵام ئەگەر کەوچکێک سرکەت بەکارهێنا لەبەرامبەردا دوو کەوچک ئاوی تێکەڵ بکە، دواتر کەلوپەلەکانی پێ بشۆ.

خه ندان
Top