ڕێگاکانی جێگیرکردنی ڕەشی چاوەکانت لە هاویندا

ڕێگاکانی جێگیرکردنی ڕەشی چاوەکانت لە هاویندا
شێوازی چاوەکانت سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ سەرنجڕاکێشبوونی تۆی خانم، زۆر ماکیاژی چاوی جیاوازیش هەیە کەدەبێتە هۆی جوانترکردنی شێوەی چاوەکانی تۆ، بەتایبەتی قەڵەمی ڕەش کەلەمێژەوە خانمان بۆ ڕەشکردنی دەوری چاوەکانیان بەکاریدێنن لە ناوەوە و دەرەوە.

لەوەرزی هاویندا بەشێکی زۆی خانمان بەهۆی گەرماوە ئەو ڕەنگە ڕەشەی چاویان دێتە خوارەوە و جوانی ڕوخسار و چاوەکانیان تێکدەدات، چۆن چارەسەی ئەم کێشەیە دەکەیت؟

1-بەکارهێنانی پشتی چاوت پێش بەکارهێنانی قەڵەمە ڕەشەکە، بەو شوێنانەی کەدەتەوێت قەڵەمی چاوی ڕەشی بۆ بەکاربهێنیت، چونکە پارێزگاری لە مانەوەی ڕەنگە ڕەشەکە دەکات بۆ ماوەیەکی درێژ جێگیری دەکات سەرەڕای پلەیەکی گەرمی بەرز.

2-لەهاویندا دەکرێت لەبری قەڵەمی ڕەش دەتوانیت ئایلەنێر بەکاربهێنیت بۆ پشتی چاوەکانت، بۆ ناوچاوەکانیشت ئایلەنێری شل بەکاربهێنیت بە مەرجێک بە فڵچەی پاکوخاوێن، تا زیانت پێنەگات.

3-هەوڵبدە ئایلەنێری شل یان جێڵ بەکاربهێنیت بەمەرجێک باش بێت، چونکە بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە، بەڵام هەروەک پێشتر ئاماژەمان پێدا ئاگاداری فڵچەکەت بە پاکوخاوێن بێت.

4-هەمیشە قەڵمی ڕەشی چاو زیاتر ڕەنگی سروشتی بە چاوەکانت دەبەخشێت وەک لە ئایلەنێری چاو، هەر بۆیە دەتوانیت لەپێشدا ئایلەنێر بدەیت لە چاوەکانت بەهێڵێکی باریک دواتر قەڵەمەکە لەسەروو ئایلەنێرەکەوە بەکاربهێنیت.

5-ئاگاداربە لە جۆری ئەو قەڵەمەی بەکاریدەهێنیت و لەگەڵ پێستی و چاوەکانی تۆدا گونجاو بێت تووشی هەستیاریت نەکات، جۆرەکەی ڕۆڵی هەیە لە مانەوەی ئەو ڕەنگە بەچاوەوە.



خه ندان
Top