ئێكسسوارە جوانەكانی هاوینە

ئێكسسوارە جوانەكانی هاوینە
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما و هاوین، گۆڕانكاری تەواو بەسەر هەموو كەرەستە و جلوبەرگ و ئێكسسوارەكانی ئافرەتاندا دێ، هەر بۆیە پێویستە خانمان گۆڕانكاری لە مۆد و شێوازیان بكەن، تا لەگەڵ ئەو وەرزەدا خۆیان بگونجێنن و ئەو كۆمەڵەیە ئێكسسوارە بپۆشن كە سوودی بۆیان هەبێ. ئەوانەی خوارەوەش ئێكسسوارە شیكەكانی وەرزی هاوینەن و پێویستە هەموو خانمێك هەیبێت: یەكەمیان، هەر لە سەرەتای وەرزی گەرماوە، چەند چاوێلكەیەك بۆ خۆت دابین بكە، چونكە تیشكی بەتێنی هەتاو كاریگەری بۆ سەر چاوت و دەورەبەری ژێر و سەرەوەی چاوەكانت دەبێ. دووەم وا چاكە جانتایەكی بچووك و گەورە بۆ ئەو وەرزە تەرخان بكەیت، جانتا بچووكەكە بۆ كەرەستەی بچووك و گەورەكەش بۆ كەرەستە و ماكیاژەكانت، ئێكسسواری سێیەمیش بریتییە لە ملوانكەی قاش گەورە و رەنگاوڕەنگ، تا لەبەر تیشكی خۆردا بریقەدار بێت و جوانترت بكات. چوارەم ئێكسسوار چەند جووتە گوارەیەكی ناسك و نایاب لە جوانیدا هەڵبژێرە، رۆژانە پێویستت پێیان دەبێت. ملپێچەیەكی تەنكیش لە بیر مەكە تا پارێزگاری لە ملت بكات لە تیشكی بەتێنی هەتاوی هاوین.
Top