رەنگە ئەوانەی ئەو پشیلە دووڕەنگە ببینن، بیریان بۆ لای بەرنامەی دەستكاری وەك فوتۆشۆپ بچێت، بەڵام باشترە بڕوا بكەن كە ئەو پشیلەیە راستەقینە و سرووشتییە، ئەو پشیلە ناوی نراوە (ڤینۆس)، لە ناوەڕاستەوە دوو رەنگە، لایەكی پرتەقاڵی و ئەوەی دیكەشی رەشە، ئەوەی سەیرە رەنگی چاوەكانیشی هەر یەكە رەنگێكە، خاوەنی ئەو پشیلەیە ناوی (كیمیرا مایتكال)ـە و دەڵێ: پێشتر داكانەی ئەو پشیلە (5) ساڵە، سێ بێچووی بوو، یەكێكیان ئەوەیان بوو، كە تا ئێستا بەخێوی دەكەم و ئەوەی سەیری بكات پێی سەرسام دەبێت، تەنانەت بڕە پارەیەكی زۆریشیان پێداوم تا بیفرۆشم.