جلی دەرچوون لە پەڕی دەفتەر و كتێب

جلی دەرچوون لە پەڕی دەفتەر و كتێب
خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان گرانە و پێویستی بە بڕە پارەیەكی زۆرە تا بە رۆژی دەرچوون دەگەیت، بەتایبەتی بۆ ئافرەتان، كە هەندێكیان سەرچاوەیەكی دارایی ئەوتۆیان نییە بۆ ئەوەی بتوانن خوێندن تەواو بكەن. هەر بۆیە كچە خوێندكارێكی كەنەدی بە ناوی (ئیرین بێزلی)، تەمەنی (18) ساڵە و دوای ئەوەی خوێندنی تەواو دەكات، لە رۆژی دەرچوونیدا تەواوی پەڕەكانی كتێب و دەفتەرەكانی دەكات بە كراسێكی درێژ بۆ رۆژی دەرچوون، لەسەر كراسەكەشی نووسیویەتی: (من بە ئاواتی دەرچوون و بەدەستهێنانی بڕوانامە گەیشتم، ئایا ئەوە مافی هەموو كچێك نییە كە بەم رۆژە بگات؟!). ئەو دێڕە نووسینەی وەك كامپینێك بوو بۆ كۆكردنەوەی پارە تا بەو خوێندكارانەی بدات كە ناتوانن، یان نەیانتوانیوە تێچووی خوێندنیان دابین بكەن، وەكو خۆیشی دەڵێ: ئەو پارەیەی تەرخانم كردبوو بۆ جلی رۆژی دەرچوونم، بەخشیومە و بۆیە بیرۆكەی دروستكردنی ئەو جلەم لە پەڕی كتێب و دەفتەرەكانی چەند ساڵەی خوێندنم بۆ دروست بوو تا لە رۆژی دەرچوون لەبەری بكەم.
Top