چۆن قژت لە هەڵوەرین دەپارێزیت

چۆن قژت لە هەڵوەرین دەپارێزیت
قژ هەڵوەرین و رووتانەوە، گەورەترین كێشە و گرفتە كە ئافرەتان بەدەستیەوە دەناڵێنن، لە كاتی سەر و قژ شووشتن، كاتێك ئەو كۆمەڵە تەلە مووە لە دەستیان دەبینن، ئیدی نیگەران و دڵگران دەبن، بەڵام چەندین هەنگاو هەن كە رێگرن لە هەڵوەرین و رووتانەوەی قژ، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا كە پلەكان گەرمن و كاریگەری خراپیشی بۆ سەر قژ هەیە. تۆی خانمیش هەوڵبدە لە رێگەی ئەو هەنگاوانەی خوارەوە رێگە لە وەرینی قژت بگریت: سەرەتا پێویستە خواردن و خەوت باش بێت، چونكە رەگەكانی پرچ هەمیشە پێویستیان بە كانزا و كەرەستەی بەسوودە، واچاكە زیاتر سەوزە و میوە بخۆی، كە هۆكارێكن بۆ بەهێزكردنی قژ. هەوڵدە هەفتانە دووجار مەساج بۆ پێستی سەرت بكەیت، ئەگەر رۆنێكیشت بەكارهێنا، ئەنجامی كارەكەت باشتر دەكات، وەك رۆنی زەیتوون و بە پەنجەكانت بە شێوەی بازنەیی پێستی سەرت بشێلە، هەمیشە شانەی دەنك كراوە و گەورە بەكاربهێنە تا قژت لە دوای خۆی رانەكێشێت، دوور بكەوە لە نیگەران و دوودڵی، ماوە ماوەش وەرزش بكە و پرچیشت بەپێی خشتەیەكی هەفتانە بشۆ.
Top