بێگومان خەوێكی ناخۆش دەبێت كاتێك خۆت لە نێو دووكەڵدا بدۆزیتەوە و هەناسەت نەیەت، هەندێ جاریش دەتەوێ لە دووكەڵ بە دوور بیت و ناتوانی لێی رابكەی، دووكەڵ لە خەودا بە مانای ئازار و ئەشكەنجە دێ، ئەگەر لە خەودا بینیت كە ماڵەكەت، یان شوێنی نیشتەجێت دووكەڵی لێوە هەڵدەستێ، مانای ئەوەیە كە تووشی زەرەر دەبیت، ئەگەر بكەویتە ناو دووكەڵ مانای ئەوەیە تەندروستیت ناجێگیرە و ئاگاداری خۆت بە. دووكەڵی زۆر بە مانای شەڕ و ئاژاوە دێت، ئەگەر لە خەودا دووكەڵێكی زۆر بەرچاوی تۆی گرت، بە مانای ئەوەیە داهاتووت بەرەو كێشە و گرفت دەچێت.