بچووكترین هێلكە

بچووكترین هێلكە
رەنگە ئەو هێلكە بچووكە لە كتێبی ژمارە پێوانییەكانی گینس تۆمار بكرێت، بە بچووكترین هێلكە، كە لەلایەن كچی خاوەنی كێلگەیەك لە وڵاتی بەریتانیا بە ناوی (جۆرجیا كرۆشمان)ی تەمەن (22) ساڵ دۆزراوەتەوە. ئەوان لە كێڵگەكەیاندا تەنیا (20) مریشكی هێلكەكەریان هەیە، سەرەتا ئەو كچە وایزانی بەردە و دوای ئەوەی نزیكی دەبێتەوە و هەڵیدەگرێت، دەبینێت هێلكەیە، تیرەی ئەو هێلكەیە تەنیا (15) ملیمەترە، بچووكتر لە هاوتا پێشووەكەی هێلكەیەكی جووتیارێكی ئەمریكی (18) ملیمەتر بوو، جۆرجیا دەڵێ: نازانم چی لەو هێڵكە بچووكە بكەم، تەنانەت دڵیشم نایێ بیكەم بە هێلكە و روونێك و نۆشی بكەم.
Top