بچووكترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا

بچووكترین ئۆتۆمبێل لە جیهاندا
لەو جەنجاڵی بازاڕ و هاتوچووەدا، چ لەوە خۆشتر نییە كە ئۆتۆمبێلەكەت بچووك و ورد بێت، تا بتوانی بە ئاسانی لە شوێنێكی رایبگریت، یان لەسەر شەقامدا لە بچووكترین شوێندا پاركی بكەیت. بۆ ئەو مەبەستە بەم دواییە چەندین كۆمپانیا گەورەكانی ئۆتۆمبێل، دەستیان كرد بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی بچووك بە ناوی (ژیر - Smart) یان ئەوانەی بە (مینی Mini) ناسراون، كە جۆرە ئۆتۆمبێلێكە و جێگەی تەنیا كەسێك، یان دووان دەبێتەوە، وادیارە سەرچاوەی ئەو بیرۆكەیە تازە نییە و بەڵكو لە ساڵانی (1960 تا 1964) بچووكترین ئۆتۆمبێل بەرهەم هێنراوە، ئەو ئۆتۆمبێلە بچووكە ناوی (پییل)ـە و لە وڵاتی ئینگلتەرا دروست كراوە، كێشی (56) كیلۆگرامە و درێژی (134) سەنتیمەتر و بەرزی (100) سەنتیمەتر و پانیشی (99) سەنتیمەترە، خێراییەكەی تەنیا (60) كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بووە، جێگەی دوو كەس بە زۆری دەبێتەوە، ئەگەر ئەو جۆرە ئۆتۆمبێڵەت هەبێت، دەتوانی شەوانە بیهنیتە ژوورەوە و لە ژووری خەوەكەتی دابنێیت.
Top