ئاشکرایە لەمێژەوە قوماشی ڕازاوە بو گوڵ و گوڵزار بەکارهێنراوە لە دروستکردنی جلوبەرگدا بەتایبەت جلوبەرگی خانمان، ئەم جۆرە مۆدێلانەش بەردەوامە و ساڵانە بەشێواز و ستایلی جلوبەرگی جیاواز دروستدەکرێت.ڕەنگە ڕێکخستنی جلوبەرگی گوڵ گوڵ کەمێک گران بێت و پێویستی بە شارەزایی و سەلیقەی ئەو کەسە هەیە، چونکە پۆشینی و ڕێکخستنی نەگونجاو جوانی و سەرنجڕاکێشی تۆ دەشارێتەوە.گومانی تێدانیە کە پێویستە ئاگاداری ئەوەبین هەرگیز دوو جلوبەرگی نەخش قەرەباڵغ نەپۆشین، بە نمونە بەشی سەرەوە و خوارەوەی خەت خەت بێت یان گوڵ گوڵ بێت هەمیشە هەوڵبدە ڕەنگێکی سادە لەگەڵ ڕەنگێکی قەرەباڵغ هەڵبژێریت.